الأربعاء، 17 سبتمبر 2014

6 رێگا بۆ پاراستنی پێست لە وشكبوونەوە



پێست هەمیشە پێویستی بە چاودێریكردن هەیە تاوەكو لە وشكبوونەوە بیپارێزیت ، بەڵام هەندێك كەس بەدەست وشكبوونەوەی پێستیان دەناڵێنن ،بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوەیەكی زۆر باش كۆنترۆڵی وشكبوونەوەی پێستت بكەیت ،ئەوا ئەم ئامۆژگارییانە جێبەجێ بكە تاوەكو پێستێكی شێدار وتەندروستت هەبێت .

1. بە ئاوی گەرم خۆت مەشۆ : گەرماوكردن بۆ ماوەیەكی زۆر بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی چەوری ناو لەش ،بۆ ئەوەشی لەو گرفتە بەدووربیت پێویستە بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆیت و دوور بكەویتەوە لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم.
2. سابوون : هەندێك لە كارگەكانی دروستكردنی سابوون بەرهەمەكانیان هۆكارن بۆ وشكبوونەوەی پێست ئەمەش بەهۆی بوونی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی وشكبوونی پێست ،بۆ ئەوەشی لەو گرفتە بەدووربیت پێویستە لە دوای هەر دەست شۆرینێك كرێمێكی شێدار بەكاربهێندرێت ،یاخود گۆڕینی جۆری سابونەكە بۆ ئەو سابونەكەی كەلەگەڵ پێستت دەگونجێت.
3. شێداركردن : پێویستە لە دوای خۆشۆردن لاشە بە یەكێك لە كرێمەكانی تایبەت بە شێداركردنی پێست شێدار بكرێتەوە ،هەروەها كەسەكە دەتوانێت پێش ئەوەی خۆی وشك بكاتەوە پێستی شێدار بكات ،كەئەمەش بەسودە بۆ هێشتنەوەی پێست بە شێداری .
4. چاودێری سیستەمی خۆراكێت بكە : ئاگاداربە هەمیشە سیستەمی خۆراكی و ئەو خۆراكانەی دەیخۆیت كاریگەریان لەسەر هێشتنەوەی پێست بە شێداری یاخود وشكی هەیە ،بۆ ئەوەشی بتوانیت سیستەمێكی خۆراكی باش و بەسود پەیڕەو بكەیت ،گرنگی بە خواردنی میوەكان بدە بە تایبەت ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و B كە ئەم دوو ڤیتامینە بەسودن بۆ روخسار ،هەروەها هەوڵ بدە بەرێژەیەكی دیاریكراو چەرەزاتەكان و ماسی و زەیتی زەیتون ،لە سیستەمی خۆراكی رۆژانەدا هەبێت ،تاوەكو لەشێكی تەندروستت هەبێت .
5. قاوە : كافیین دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست ،لەبەرئەوە پێویستە ئاگاداری خواردنەوەی بڕێكی زۆر لەو مادەیەبیت كە لە قاوەدا هەیە ،بۆ ئەوەی تووشی گرفتی وشكبوونەوەی پێست نەبیت پێویستە ئەو جۆرە قاوانە بخورێتەوە كە ماددەی كافیینی تێدانییە یاخود بەرێژەیەكی زۆر كەم تێیدایە .
6. زۆر خواردنەوەی ئاو : رۆژانە خواردنەوەی 2 بۆ 3 لیتر ئاو دەبێتە هۆی شێداركردنی پێست ،بەمەش كەسەكە لە مەترسی وشكبوونەوەی پێست دەپارێزێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق