الأربعاء، 17 سبتمبر 2014

شاخی رەنگاوڕەنگتان بینیووە؟



ئەمە پارکە دەکەوێتە بآشوری رۆژئاوای وڵاتی چین‌و بە چانگی دانکسیا ناسراوە. ئەم شاخ‌و داخە کە وێنەیەکی رەنگکراوی خواییە، لە چەندین چینی رەنگاورەنگی جیۆلۆجی لە چینە بەردینەکانی زەوی پێکدێ.

ئەم چیا رەنگاڵەیە لەماوەی ٢٤ میلیۆن ساڵی رابردوو لە مێژووی دروستبوونی زەوی پەیدا بووە، بەردەکانی زوورو چینەکانی سەرەوەی تێکەڵێکن لە رەنگەکانی سەوزو زەردو ماڕۆنی‌و قاوەیی‌و دەیان رەنگی تر کە هەرگیز چاو بروا بەوە ناکات ئەمە لە سروشتەوە بێت، هەموو کەس وا ئەزانێ رەنگ کراوە، بەڵام لە راستدا ئەم رەنگی سروشتی خۆیەتی.

ئەم چینانە وەک رەنگاڵە چەماوەکەی دوای باران چین لەسەر چین دروست بووەو رەنگەکانی یەک ئەوی تر تەواو دەکات، بەشێوەیەک کە گونجانێکی خوایی بێ وێنەیە.

وڵاتی چین تاکە شوێنی جیهانە کە ئەم جۆرە چیاو خاکەی تێدا بێت، بۆتە ئێستا بۆتە شوێنەوارێکی گرنگی جیهانی‌و سەر بە رێکخراوی یونسکۆیە، بەهۆی ئەم چیا رەنگاڵەیەشەوە ئێستا ئەو شارەدێیەی کە دەکەوێتە نزیک ئەم شوێنە جیهانییە بە دەیان کۆمپانیای گەشوگوزاری جیهانی لێ کۆبۆتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق