السبت، 20 سبتمبر 2014

شەربەتی پرتەقاڵ مەترسیدارە




سایتی (رۆسیسكایا گازیتا)ی رووسی لەزاری خاتوو (سۆزان جیب) پرۆفیسۆرەوە بڵاویكردەوە كەشەربەتی پرتەقاڵ وەك كۆكاكۆلا و زۆربەی شیرینی و ساردەمەنییەكانی تر رێژەیەكی زۆری شەكری تێدایە.
ئەو شارەزایەی بواری خواردەمەنییەكان رایدەگەیەنێت كاتێ شەربەتی پرتەقاڵ ئامادە دەكەیت دەبێ كەمێك ئاوی تێبكەیت، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو مادانەی لەشەربەتی پرتەقاڵدایە بەراوورد ناكرێت بەوانەی لەمیوەو سەوزەی سروشتیدایە چونكە ئەو رێژەی شەكرەی لەشەربەتەكەیدا هەیە زۆر زیاترە لەوان، بەجۆرێك كاتێ ئەو شەربەتە دەگاتە گەدە، لەشی مرۆڤ جیای ناكاتەوە لەگەڵ كۆكاكۆلادا.
ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژە بەوەشدەكات كەشەكر بۆتە مەترسییەكی گەورە لەسەر لەشی مرۆڤ هەروەك چۆن توتن و خواردنەوە كحولییەكان مەترسیین، داواش دەكات كەبەرهەمهێنەرانی مادە خۆراكییەكان رێژەی شەكر لەمادە و بەرهەمەكانیاندا بۆ كەمتر لە(30%) دابەزێنن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق