له‌ماوه‌ی 40 ساڵی داهاتوودا 40 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا به‌یه‌كێك له‌كاریگه‌ریه‌كانی جگه‌ركێشان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له‌ئه‌مریكا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بڵاودهكاتهوهو تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: له‌نێوان ساڵی 2010 بۆ 2050، ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی سیل گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن بۆ 40 ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه، كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش 18 ملیۆنی زیاتره له‌رێژه‌ی ئاسایی خۆی.
ماڵپه‌ڕی ساینس دیلی ئاشكرایكرد: لێكۆڵه‌ره‌وان له‌زانكۆی كالیفۆرنیا بهبهكارهێنانو وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر تێكڕای قوربانیه‌كانی نه‌خۆشی سیل، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه كه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌شی جگه‌ره‌كێشانه.
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكرده‌وه: یه‌ك له‌سه‌ر پێنچی دانیشتوانی جیهان ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشانن، كه ئه‌وه‌ش ژماره‌ی نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان به‌و دیارده‌یه زیاتر ده‌كات ...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق