زاناكان له زانكۆی نۆرس وێسترن و نێو مێكسیكۆ گه‌وره‌ترین زه‌ریایان دۆزیه‌وه كه ده‌كه‌وێته ژێر ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به دووری نزیكه‌ی 400 میل له ژێر ڕووی زه‌ویه‌وه‌و زهریاكهش 3 هێنده‌ی هه‌موو ئاوی سه‌ر زه‌وی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌ی زانایان كه له گۆڤاری ساینس-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له هه‌بوونی زه‌ریایه‌كی ئاو ده‌كات كه له جۆرێك به‌ردی تایبه‌تدا هه‌یه به‌ناوی ڕینگ وودڵ و ده‌كه‌وێته چینی ناوه‌ندی زه‌وی (Mantle) و سێ هێنده‌ی هه‌موو زه‌ریاكان ئاو له‌خۆده‌گرێت.
چه‌ندین ساڵه زاناكان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا ڕێژه‌ی هه‌موو ئاوی هه‌ساره‌ی زه‌وی چه‌نده هه‌روه‌ها جوڵه‌ی تهكتۆنیش چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه له سه‌ر سوڕی ئاو بۆ ناوه‌وه‌ی زهویو به پێچه‌وانه‌شه‌و ه ؟ بۆیه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی زانایانی دایه‌وه.
ستیڤ جهیكبیس زانای جیۆفیزیك له زانكۆی نۆرس وێسترن ده‌ڵێت: ئه‌و توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تی زانایان ده‌دات بۆ تێگه‌شتن له چۆنیه‌تی دروست بوونی زه‌وی و پێكهاته‌كانی ئێستای‌و چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی زهویو له‌هه‌مووشی گرنگتر ئایا هه‌موو ئاوی هه‌ساره‌ی زه‌وی له سه‌ر ڕووكهیهتی یان ده‌كه‌وێته ژێریشه‌وه.
هه‌ساره‌ی زه‌وی له 4 چین پێك هاتووه كه ئه‌وانیش:
1-ڕوو یان تۆێكڵی زه‌وی كه ئهستوریهكهی 35 بۆ 70 كیلۆمه‌تره له كیشوهرهكانداو 5 بۆ 10 كێلۆمهتره له‌ژێر زه‌ریاكاندا.
2- چینی ناوه‌ندی زه‌وی كه نزیكه‌ی 2900 كیلۆمه‌تر ئه‌ستوره‌و ده‌كه‌وێته ژێر توێكڵ یان ڕووی زه‌ویه‌وه.
3- چینی ده‌ره‌وه‌ی كرۆِكی زه‌وی كه 2300 كیلۆمه‌تر ئه‌ستوره‌و له نیكڵو ئاسنی تواوه‌ی پێك هاتووه.
4- چینی ناوه‌وه‌ی كرۆكی زه‌وی كه 1200 كیلۆمه‌تر ئه‌ستوره‌و به‌ته‌واوی له ئاسنی تواوه پێك هاتووه.
ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌م زه‌ریا گه‌وره‌یه‌ی چینی ناوه‌ندی زه‌ویدا دۆزراوه‌ته‌وه له هیچ كام له دۆخه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی زه‌وی (شلی و ڕه‌قی و گازی)دا نیه به‌ڵكو شێوه‌یه‌كی نوێی كریستاڵی له‌خۆ ده‌گرێت به‌هۆی په‌ستانی زیاتر له 400 میل له‌سه‌ره‌وه‌ی خۆی و ئه‌و پله گه‌رمیه‌ی كه له 1000 پله‌ی سه‌دی تێده‌په‌ڕێت.
زه‌ریاكه به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌و زانایان پێیان وایه ده‌شێ له ژێر ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی هاوشێوه‌ی ئه‌و زه‌ریایه هه‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق