له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تری مێژوویی یه‌وه له‌مێژووی سۆمه‌رییه‌کانه‌وه هاتووه ده‌ڵێت : ناوی که‌رکوک له ( کارکوک ) ه‌وه هاتووه به‌وواتای کاری ته‌واو یان ئیشی ڕێک و پێک که‌واته ئه‌مه جێی سه‌رنج و تێڕامانه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌که‌رکوک به‌کوردستان نازانن و به‌ماڵی توورک و عاره‌بی ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کهههرسێ ناوی ( باباگوڕگوڕ ) و ( کورکوا) و ( کارکوک ) هه‌ر کوردیه‌و به‌ڵگه‌ی کوردستانی بوونی که‌رکوکه له‌چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه . ( ده‌بێت ناوی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا یان سه‌ماوه کوردی بێت و بڵێین ئه‌و شاره عاره‌بی یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه .. ! . یان کورد چی ده‌کات لهواسط و کوت ئه‌گه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێک و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک نه‌یبردبێت که‌واته له‌ڕاستیدا عاره‌ب له‌که‌رکوک چی ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و میری عێراق خۆی نهیهێنابن بۆکه‌رکوک .؟. ) . هه‌روه‌ها به‌وشێوه‌یه‌ش تورکومان وه‌چه‌ی وه‌چه‌کانی عوسمانلییه‌کانن ( 1514 ) . عاره‌به‌کانی که‌رکوکیش که‌هه‌ندێک پێیان ده‌ڵێن عاره‌بی ڕه‌سه‌ن ئه‌وانیش خه‌ڵکی باشووری عێراقن و به‌ئاشکرا هێنراون بۆ که‌رکوک و جێگه‌ی ئه‌و خێزانه کوردانه‌یان پێ پڕکردونه‌ته‌وه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ده‌ریان کردوون و ئاواره‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان و ووڵاتانی ترن . ( بۆئاگاداری و سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی کوردستان : تورکومان و عاره‌ب له‌پلان داناندان له‌که‌رکوکدا وه‌کو چۆن به‌غداو ئه‌نقه‌ره گفتووگۆیان لێکردووه به‌هه‌مان شێووه ) . ناو‌و ناوبانگی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌م شاره ده‌ووڵه‌مه‌نده ئه‌وه‌یه که‌دووهه‌م نه‌وته له‌جیهاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین سامانی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ( National Economics ) گه‌لی کورده . به‌ڵگه‌یه‌کی تری به‌کوردستانی بوونی که‌رکوک سه‌رژمێری دانیشتوانه‌که‌یه‌تی له‌ساڵی (1957 ) دا بۆنمونه : ژماره‌ی دانیشتوانی شاری که‌رکوک به‌کوردو عاره‌ب و تورکومان و کلدو ئاشوره‌وه بۆ ساڵی ( 1957 ) ده‌کاته ( 279000 ) که‌س که ( 178000 ) ی کورد بووه به‌ڵام سه‌رژمێری ساڵی ( 2003 ) ده‌کاته (756000 ) که‌س زیاتر له ( 400000 ) ی کورد بووه ئه‌مه بێجگه له‌و کورده ئاوارانه‌ی که بێلانه‌و ده‌ربه‌ده‌رن و هه‌تا ئێستاش ( 500 ) خێزان له‌و ئاوارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی باووباپیرانیان له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی و باری ناهه‌مواری ماکی لاواز‌و پشتگوێ خستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جه‌نگی ساردی ( cold war ) نێوان یه‌کێتی و پارتیدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون .
ژماره‌ی دانیشتووانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک له‌ساڵی (1957) به‌م جۆره بووه :
ا/ کورد ( 178000 ) بووه .
ب/ عاره‌ب ( 48000 ) بووه .
ج/ تورکومان ( 43000 ) بووه .
د/ ئاشووری و کلدان ( 10000 ) بووه .
له‌هه‌مان ساڵی ( 1957 ) دا ژماره‌ی کرێکار‌و کاربه‌ده‌ستانی کورد له کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکوکدا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) بووه به‌ڵام سه‌رژمێری کردنی کرێکاری کورد له‌ساڵی ( 2003 ) دا له‌سه‌دا بیست ( 20% ) بووه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنیستی به‌عس و ده‌ووڵه‌تی عێراق ده‌رده‌خات که‌چۆن ساڵ له‌دووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو ده‌ربه‌ده‌ر کردووه . کارێکی تری ژێربه‌ژێر هه‌یه له‌باره‌ی که‌رکوکه‌وه ئه‌ویش په‌یمان و ڕێککه‌وتنی ( تورکیا / عێراق ) ه که‌من دڵنیام به‌نهێنی ئه‌م کاره کراوه چونکه له‌چه‌ند ساڵی دووای سه‌ربه‌خۆیی و دهووڵهمهندبوونی کوردستان ده‌ترسن .
گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکوک :
1/ گه‌ره‌که کوردنشینه‌کان ( ڕه‌حیم ئاوا ، ئازادی ، مامۆستایان ، شۆرجه ، ئیسکان ، بلاخ ، قۆرییه‌شکاو ، حه‌سیره‌که ، ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا ، ده‌روازه‌ی باکووری که‌رکوک ، ئیمام قاسم ، شۆراو ، ئه‌حمه‌د ئاغا ) .
2/ گه‌ڕه‌که تورکومان نشینه‌کان ( مصلي ، معلمین ، ڕێگه‌ی به‌غدا ، قه‌سابخانه ، ئه‌ڵماس ) .
3/ گه‌ڕه‌که عاره‌ب نشینه‌کان ( طریق بغداد ، 1ی حزیران ، وحدة ، حریة ، اشتراکیة ، ممدودة ، 7نیسان ، حي البعث ، نصروالعروبة ، قادسیة ، غرناطة ) .
4/ گه‌ڕه‌که کلدوئاشوورییه‌کان ( شاطرلو ، عرفه ، الماس ) .
چونکه له پێش ئه‌و به‌رواره‌دا ( 1921 پاشایه‌تی ) و له دووای ئه‌و به‌رواره ( 1957 ) ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه هه‌رخه‌ریکی هێنانی عاره‌ب بوون له‌باشووره‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی حه‌ویجه که‌ئێستا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) ی عاره‌بی سوننه‌یه‌و هه‌ندێک تورکومانی تێدایه به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا قه‌زایه‌کی سه‌ر به‌شاری که‌رکوکه‌و خاکی کوردستانه به‌داخه‌وه ئێستا شوێنی به‌عس و عاره‌بستانێکی ته‌واوه . ئامار‌و سه‌رژمێری دانیشتووانی قه‌زای حه‌ویجه نزیکه‌ی چوارسهدوپهنجاههزار (450000) که‌سه و دووری حه‌ویجه له‌شاری که‌رکوکه‌وه 30 کیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌باشووری که‌رکوکه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی له‌عاره‌بی هاورده‌ی سوننین و له‌عه‌شره‌تی ( جبور ، شمر ، عبید ) ن .
شاری خانه‌قی ( خانقین ) عاره‌بی هاورده‌ی زۆربوو به‌ڵام دووای ڕزگارکردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی به‌غدا دووجار ( 1991 / 2003 ) ڕێژه‌ی زۆری عاره‌به‌کان ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ باشووری عیراق که‌لێوه‌ی هاتبوون به‌ڵام که‌رکوک و شه‌نگال و مه‌نده‌لی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری به‌عاره‌ب کراوی کوردستان عاره‌به‌کانی هه‌رتێدا ماون و خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌عێراقی ده‌زانن . خانه‌قیش دووه‌م شاری نه‌وتیی کوردستانه‌و پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن ( الوند ) ڕۆڵێکی ئابووری گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌یه‌و ووزه‌ی کار‌و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ڕۆژی دوانزه هه‌زار ( 12000) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئاوی ئه‌ڵوه‌ن که‌به‌ناوه‌ڕاستی خانه‌قیندا تێده‌په‌ڕێت ئه‌وشاره ده‌کات به‌دووبه‌شی زۆرجوان و ڕه‌نگین و چه‌نده‌ها گۆرانی و بۆنه هه‌یه له‌سه‌ر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و بۆته سومبوولی جوانی و ئاوه‌دانی شاری خانه‌قين . خانه‌قين شارێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندو جوانه بێ له‌به‌رهه‌می نه‌وتیی خاکێکی به‌پیتی به‌رفراوانی میوه‌جاته‌و چوارده‌وری ئه‌م شاره به‌باخ و بێستان ڕازاوه‌ته‌وه‌و به‌ناوبانگه به ( خورما ، هه‌نار ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌و .. هتد ) . خانه‌قی به‌زمانی کوردی وشێووه زاری که‌ڵهوڕی و گۆران ده‌په‌یڤن و زۆربه‌یشیان شێووه‌زاری سلێمانی ده‌زانن و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌خه‌ڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان هه‌یه . هۆزو تیره کوردییه‌کانی که‌له‌وێدا ده‌ژین زۆرن و ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێکیانه : ( باجه‌ڵان ، ئه‌رکه‌وازی ، ده‌لۆ، جاف، تاڵه‌بانی، کاکه‌یی ، هه‌مه‌وه‌ند ، سوره‌مێری ) .
باس له‌مێژووی دوێنێ و ئه‌مڕۆی که‌رکوک بکه‌ین سه‌رتاپای ئه‌م شاره گۆڕاوه‌و به‌عاره‌ب کراوه‌و هه‌تا ئێستاش که‌ساڵی ( 2008 ) هو ( 5 ) پێنج ساڵیشه که‌رکوک له‌ده‌ست زووڵمی به‌عسی یه‌کان ڕزگاری بووه که‌چی ( 500 ) خێزانی کوردی ئاواره‌ی که‌رکوک هه‌تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک که‌ئه‌مه‌ش گوێ پێنه‌دان و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌لمێنێ و بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و شه‌ڕی سارد‌و کێبڕکێی خراپی پارتایه‌تی و کێشه‌ی ناوخۆ‌و .. هتد که‌بۆته هۆی له‌بیرکردن و پشتگوێ خستنی ئه‌م شاره گرنگه که‌بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری و ماکی ووڵاتی کوردستانه به‌هه‌رچوار پارچه‌که‌یه‌وه .
نه‌وتی عێراق که‌ئێستا به‌روبوومه‌که‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌و نه‌وتی که‌رکوک له‌سه‌دا چلی ( 40% ) ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه که‌بۆ عێراقه ته‌نها له‌کۆی هه‌موو به‌روبوومی ئابووری عێراق ته‌نها له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی ( 17% ) ی بۆ کوردستانه که‌زۆرکه‌مه له‌چاو ڕێژه‌ی به‌رزی ئابووری عێراق له‌ڕاستیشدا ئه‌و به‌رهه‌مه ئابووری و ماکی یه ناچێته به‌رده‌م پارله‌مان و ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی میلله‌تی کوردی پێبدرێت به‌ڵکو له‌سه‌دا په‌نجاودووی ( 52% ) بۆ پارتی و له‌سه‌دا چل و هه‌شتی ( 48% ) بۆ یه‌کیتی یه و ئه‌وانیش یارمه‌تی هاوپه‌یمانانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌و پاره‌یه وه‌کو پارته بچووکه‌کانی کوردستان . ڕاسته له‌باری یاسایی یه‌وه ده‌بێت پارته بچوکه‌کان یارمه‌تی بدرێن به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه وه‌کو ده‌م چه‌ور کردنێک وایه بۆیان بۆیه له‌دووای حه‌ڤده ( 17 ) ساڵ و هه‌تا ئێستا به‌و هه‌موو خراپه‌کاری و که‌م و کوڕی و پشتگوێ خستنه‌ی خه‌ڵک و ووڵات له‌کۆی بیست ( 20 ) پارتی بچووکی کوردستانیی ته‌نها پارتێک وورته ناکات و ڕه‌خنه ناگرێت له‌ده‌سه‌ڵات که‌به‌ڕاستی جێی داخ و نیگه‌رانی یه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌ڵستکارێکی ( opposition ) ڕاسته‌قینه‌و یاساییمان نی یه له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا . ( ڕه‌خنه له‌دڵسۆزی یه‌وه دێت که‌مرۆڤ مشووری کارێک ده‌خوات بۆ جوانتر‌و باشترکردنی ئه‌وکاره ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌که دروستکه‌ربێت نه‌ک ناو‌و ناتۆره‌و ووشه‌ی بازاڕیی ناشرین .. کورد خۆی ده‌ڵێت : دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ .. هتد ) .
پارتی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتداری عێراق له‌هه‌موو کاتێکدا بیری وێرانکردنی که‌رکوکی هه‌بووه‌و هه‌میشه عاره‌بی هاورده‌ی باشووری بۆ هێناوه‌و کوردی که‌رکوکی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو بێ خاک و ماڵ کردووه بۆیه له‌نزیکترین کاتدا له‌به‌رواری ( 17/3/2003 ) دا پێش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به ( 22 ) ڕۆژ ، حه‌وت ( 7 ) خێزانی کوردی ناو شاری که‌رکوکی زێدی باووباپیرانیان وه‌ده‌رناوه‌و ئاواره کردووه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتداری خوێناوی عێراق هه‌تا دوواهه‌ناسه‌ی خۆی دژایه‌تی میلله‌تی کورد‌و شاری که‌رکوکی کردووه .
له‌ڕاستیدا باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتی عێراقدا سنوری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دیاره پێش په‌یمانی لۆزان ( 1923 ) وپلانی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا و تورکیا بۆ دابه‌شکردنی کوردستان سنوری باشووری کوردستان له شاخی حه‌مرینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که‌نزیکه‌ی ( 130 کم ) ( حه‌مرین / به‌غداد 130 کم ) به‌ره‌و باکووری به‌غداو ئه‌ولای که‌رکوکه به‌ڕووی عێراقداو به‌غدادا که‌پایته‌ختی عێراقه‌و سنوری حه‌مرین ( 120 کم ) ( حه‌مرین / که‌رکوک 120 کم ) ده‌بێت به‌ره‌و که‌رکوک که‌واته دووری شاری که‌رکوک بۆ شاری به‌غداد که پایته‌ختی عێراقه ( 250 کم ) ده‌بێت .
له‌کات و سه‌رده‌می ده‌ووڵه‌تی پاشایه‌تی عێراق و له‌سه‌رده‌م و کاتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌یسڵ پاشای یه‌که‌مه‌وه ( الملک فیصل الاول 1921 ) وه‌هه‌روه‌ها سه‌رده‌می کۆماریی ده‌ووڵه‌تی عێراق ( 1958 ) له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌و هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عێراق و عاره‌ب چاویان هه‌رله‌سه‌ر شاری که‌رکوک بووه که‌ئه‌کاته هه‌شتاو حه‌وت ( 87 ) ساڵ پێش ئێستا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی توورک له‌مێژه له‌سه‌رده‌می عوسمانلییه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا (1514 / 2008 ) چاوی داگیرکردنی له‌سه‌ر شاری که‌رکوکه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنیی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته یه‌ک له‌دووا یه‌کانه‌ی عێراق به‌به‌رنامه‌و پلان دانان عاره‌بیان له‌باشووری عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک هێناوه به‌مه‌به‌ستی شۆرینه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کوردبوونی که‌رکوک ( تعریب ) Ethnic Cleansing ) ) به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ( 1968 / 2003 ) وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ( ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالکی ) دا ( 2003 / 2008 ) هه‌مان کاری به‌عاره‌ب کردنی که‌رکوک به‌رده‌وام بووه . وواتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رسته‌کانی یه‌ک له‌دووایه‌کی ده‌ووڵه‌تی عێراقی چاوی پیسیان له‌سه‌ر ئه‌م شاره کوردستانی یه نه‌تروکاندوه‌و به‌ئاسانیش لێی ناگه‌ڕێن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بۆیه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له سایتی ( العراقیة ) دا له‌به‌رواری 13/8/2008 ی ڕۆژی چوارشه‌مه ووتویه‌تی : که‌رکوک شارێکی عێراقی یه‌و گفتووگۆی زیاتر هه‌ڵناگرێت . ده‌سته خوشکی که‌رکوک زۆرن که‌به‌عاره‌ب و به‌به‌عسی ( تعریب و تبعیث ) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وه‌کو شاری خانه‌قی و مه‌نده‌لی و شه‌نگال و .. هتد . ده‌ووڵه‌تی عێراق به‌درێژایی ( 87 ) ساڵی ڕابردوو سودی له‌هه‌ڵه‌و براکووژی و (fratricide ) بیری ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی ناوخۆی گه‌لی کوردی بینیووه بۆیه له‌دووای نه‌مان و ڕوخانی به‌عسی عاره‌بی به‌ناو سۆسیالیستی ( 2003 ) که شیعه ده‌سه‌ڵاتداره تێیدا ئێستا سوودی له شه‌ڕی ساردی یه‌کێتی و پارتی بینیووه بۆ داگیرکردنی ناوچه کوردییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستاندا وه‌کو که‌رکوک و خانه‌قی و شه‌نگال و مه‌نده‌لی و .. هتد . که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سوودی له‌وه نه‌بینیووه که‌ده‌ووڵه‌تی عێراقی نوێی دووای سه‌دام که ساڵی ( 2003 و 2004 و 2005 ) ه و بێ هێزه له‌ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه ده‌توانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سه‌ربازی بکرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه کوردییه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام نه‌کرا ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و کێ بڕکێ و جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی نێوان پارته کوردی یه‌کان بووه هۆی له‌ده‌ست دانی گرنگترین ناوچه‌کانی ئابووری و ماکی کورد که که‌رکوک و خانه‌قی و دووای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خسانی بوار‌و کاته‌ی که‌لوواوه بۆ کورد له‌کیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووه‌نی بۆ ده‌گێڕین و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی عێراقیش وه‌کو یاری به‌هه‌ستی کورد بکات و بابه‌تی ( 58 ) لاده‌بات و ده‌یگۆڕێت بۆ ( 140 ) و ئه‌ویش به‌بڕیاری کۆمه‌ڵێک شۆڤێنیستی ناو ئه‌نجومه‌نی عێراق ده‌یگۆڕێت بۆ یاسای ژماره ( 24 ) و له‌شێوه کوده‌تایه‌کی ڕامیاری ده‌چێت و ئه‌م پلانه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مه‌شهه‌دانی ) ده‌بێت که‌سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی عێراقه ئه‌م کاره‌ی له‌وه ده‌چێت وه‌کو منداڵ بخه‌ڵه‌تێنێت ئاوایه . به‌ڕاستی و دروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد له‌یه‌که‌م ساته‌کانی ( 1991 / 2003 ) که‌دووجار که‌رکوکی ڕزگارکرد به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارانی میلله‌تی کورد که‌چی که‌رکوکی نه‌خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که‌له‌کاتێکدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌به‌غدا بوونی نه‌بوو که‌ئه‌وه‌شیان نه‌کرد ده‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێتی و پارتی و پارته وورده‌کانی تری کوردستانی به‌کاری ڕامیاری و به‌رنامه‌ی جوان له‌ناو شاری که‌رکوک و خانه‌قیدا و جێگه‌کانی تری داگیرکراومان ده‌توانرا تورکومان و عاره‌ب و ئاشووری و کلدان و مه‌سیحی و ئه‌وانی تریش بکرانایه به‌دۆستی کورد‌و خۆیان ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایان ڕه‌ت بکردایه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردیان هه‌ڵبژاردایه به‌ڵام مخابن تاڕاده‌یه‌کی باش ئه‌ویش نه‌کرا . به‌داخه‌وه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک خه‌بات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری ( العلم السیاسة ) ( Politics Science ) به‌رنامه داڕشتن و سه‌رنجی خه‌ڵکی له‌کاری باش و پێکه‌وه ژیانی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی کورد‌و نیشتمان نه‌بووین .
له‌سه‌رده‌می پارتی به‌عس و هاتنه سه‌رکاریان له‌ماوه‌ی ( 4 ) چوار ساڵدا و به‌ناوی خۆماڵی کردنی نه‌وتی عێراق ( التامیم النفط ) له‌ده‌ست داگیرکه‌ری ئینگلیز ( 1972 ) ناوی شاری که‌رکوکیان گۆڕی به ناوی ( التامیم ) و بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوواڕۆژدا بیکه‌نه به‌ڵگه‌ی ته‌وواوی عه‌ربی و عێراقی بوونی ئه‌م شاره‌و به‌ته‌واوی داگیری بکه‌ن . هه‌وڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌بوو هه‌ڵستا به گوڕینی ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد ( دیموگراف ) مه‌به‌ست له‌م زاراوه‌یه‌ش گۆڕینی ناوچه‌که به ناو‌و نه‌ته‌وه‌وه له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی به‌مه‌به‌ستی داگیرکردن بۆ نه‌وه‌ی داهاتویان بۆ نموونه : گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( Barter ) به‌عاره‌ب و گۆڕینی ناوی ناوچه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکوک له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی و گۆڕینی بیروباوه‌ڕ له‌کوردایه‌تییه‌وه بۆ به‌عسێتی و ( تعریب ، تبعیس ، تبعید ) هێنانی هه‌زاران عاره‌ب له‌باشووری عێراقه‌وه له‌به‌سره‌و ناسری یه‌و نه‌جه‌ف و .. هتد بۆ که‌رکوک و به‌خشینی پاره‌و زه‌وی و موڵک و هه‌موو شتێکی ماکی بۆیان له‌پێناو جێگیربوونیان له‌که‌رکوک و به‌مه‌به‌ستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری که‌رکوک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شاره زۆر ده‌ووڵه‌مه‌نده له‌باری ئابووری یه‌وه بۆیه ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دووا یه‌که‌کانی عێراق ( 1921 / 2008 ) چاویان تێ بڕیووه‌و به‌ئاسانی وازیان لێنه‌هێناوه‌و لێی ناهێنن . که‌رکوک کوردستانه ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێێ ناخۆش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه خۆیان ده‌دوێن و له‌کۆتاییدا هه‌موو ماڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنه‌په‌رستی و شۆڤێنیستیش بۆکه‌س ناچیته سه‌ر . داگیرکردن و چه‌وساندنه‌وه‌و زووڵم و سته‌می تورکیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق و ده‌ووڵه‌ته موسوڵمانه‌کانی که‌نداوی عاره‌بیش هه‌تاسه‌ر نابێت به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی کورد .
بابه‌تێکی تری گرنگ له‌باسه‌که‌ماندا جێده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند کردنی ووتاره‌که‌مان و به‌پێزکردنی مێژووی کورد‌و ڕه‌ش کردن و پیشاندانی بیری دووژمنکارانه‌ی دووژمنانی کورد ئه‌ویش زووڵمێکی تری ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌سه‌لمێنێت به‌رامبه‌ر کورد‌و مرۆڤی عێراقی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیدا له‌سه‌رده‌می فه‌یسه‌ل پاشای دووه‌م ( الملك فيصل الثاني ) که‌ئه‌ویش ئاگادارکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق و به‌تایبه‌ت جوله‌که‌ی که‌رکوک و خانه‌قی و به‌غداو ناردنه‌وه‌یان بۆ ئیسرائیل له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ( 1947 ) که‌ژماره‌یان پتر له شه‌ش هه‌زار ( 6000 ) که‌س ده‌بوو به‌هۆی کێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه که‌بیانویه‌کی زۆر نایاسیی و نامرۆیی بوو چونکه جوله‌که‌ی عێراق په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌کاری ڕامیاری ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وه . ئه‌م بابه‌تی ناردنه‌وه‌یه زه‌ره‌رێکی تربوو له‌گه‌لی کورد که‌وت چونکه زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق کوردبوون و به‌وه‌ش میلله‌تی کورد زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌باری ئابووری و مرۆیی و سه‌رژمێری یه‌وه چونکه زۆربه‌ی زۆری جوله‌که‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت جوله‌که‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و خانه‌قین و موسڵ و شه‌نگال مخابن کوردبوون و ده‌ووڵه‌مه‌ندیش بوون . ساڵی ( 1973 ) ده‌ووڵه‌تی عێراق عاره‌بی هاورده‌ی باشووری عێراقی به‌ره‌و که‌رکوک به‌ڕێ کرد‌و زه‌وی و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری پێدان و جێگه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی پێ پڕده‌کرده‌وه که ده‌ری ده‌کردن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ناوێکی بۆ ئه‌و عاره‌به هاوردانه دروستکردو پێیان ده‌ووتن ( ده‌هه‌زاری ) چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی به‌عس بۆ هه‌ر خێزانێکی هاورده ده‌هه‌زار ( 10000) دینار پاره‌ی عێراقی پێ ده‌به‌خشین ( ده‌هه‌زار دیناری عێراقی ( چاپی سویسری ) ساڵی ( 1973 ) ده‌کاته ( 35000 ) سی و پێنج هه‌زار دۆلاری ئێستا ) . ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌درێژایی هه‌شتاو دوو ( 82 ) ساڵ دژایه‌تی و ڕکه‌به‌ری و وێرانکردن و به‌عاره‌ب کردنی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نزیکه‌ی دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار ( 250000 ) کورد له‌که‌رکوک ماڵ وێران و ده‌رکراوه که‌چی ئه‌نجومه‌نی عێراق به‌ده‌نگدانێکی ناحه‌زانه‌و له‌به‌رواری ( 22/7/2008 ) دا به‌ئاماده‌نه‌بوونی زۆرێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری بابه‌تی ( 140 ) ی گۆڕی به بابه‌تی یاسای ژماره ( 24 ) که‌هێشتا به‌و هه‌موو زووڵمه‌ی له‌که‌رکوک کراوه‌و ئه‌و هه‌موو کورده‌ی لێده‌رکراوه ڕازی نابن به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک بۆ چاره‌نووسی خۆیان ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی فاسیستی و تاک ڕه‌ووی یه له‌بیری کۆنه‌په‌رستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا هه‌یه‌و بۆیه له به‌رواری ( 28/7/2008 ) دا خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و ئازادیخوازی که‌رکوک ده‌ستیان کرد به‌خۆپیشاندانی ئاشتی و نه‌ک ته‌نها که‌رکوک به‌ڵکو سه‌رتاپای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد دژبه بابه‌تی ژماره ( 24 ) به‌ڵام مخابن له‌کاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوکی ق
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق