ریچارد لۆگنهر ملیاردێری نه‌مسایی، له‌ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كچێكی خواست 57 ساڵ له‌خۆی بچوكتر بوو.
لۆگنهر ئاهه‌نگێكی ناوازه‌ی بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا كه چه‌ندین ملیون دۆلاری تێچوو، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بوكێ دڵخۆش بكات.
لۆگنهر هیوای خواست، ئه‌م ژنه‌ی گوێڕایه‌ڵی بێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ چوار ژنه‌كه‌ی پێشووی.
رێكخه‌رانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی لۆگنهر، به‌به‌هاترین جلوبه‌رگی كلاسیكیان پۆشی، به به‌خشینه‌وه‌ی گرانبه‌هاترین خواردنه‌وه به‌سه‌ر ئاماده‌بوانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا.
بوك و زاوا كۆتری سپیان به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا هه‌ڵدا وه‌ك سومبولی خۆشه‌ویستی و ئاشتی، هه‌روه‌ك بوكێ به پۆشاكێكی سپی رازاوه به خشڵ به‌شداریی له رێوڕه‌سمه‌كه كرد.
لۆگنهر داوای له كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌وروپا كرد به‌شداریی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بكه‌ن، له‌وانه‌ش راكیل وێڵش و پامیلا ئه‌ندرسۆن و پاریس هێڵتۆن و كیم كارداشیان و چه‌ندینی تر.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق