بەشێوەیەكی ئاسان دەتوانیت لەماوەی هەفتەیەكدا سێ كیلۆ لەكێش دابەزێنیت ئەمەش بە پەیڕەوكردنی پارێزكردنێكی خێرا ئەویش بە خواردنی سێو،پزیشكان تەئكید دەكەنەوە خواردنی سێو یارمەتی دەردەبێت بۆڕزگار بون لەكێشەكانی ناو سك و چەوری زیادە لە لەشدا بەمەرجێك ئەم پارێزكردنە شەش مانگ جارێك بۆماوەی یەك هەفتە بكرێت ،پزیشكان هۆشداریش دەدەن پێویستە ئەو كەسەی ئەم جۆرە پارێزكردنە دەكات خاوەنی لاشەیەكی بەهێز و تەندروستبێت .
چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەم جۆرە پارێزكردنە:-
• ڕۆژانە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو
• رۆژانە ڕۆشتن بە پێ بۆماوەی یەك كاتژمێر
• كەمكردنەوەی بەكارهێنانی شەكرو شیرینیەكان
بەرنامەی خواردنەكان لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا:
بەیانیان و ئێواران :یەك سێوی سەوز+یەك كوپ شیر (ئەمە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا)
لە ڕۆژی یەكەم : زەڵاتەیەكی تێكەڵاو+200 گرام لە مریشك یان ماسی برژاو+پارچەیەك لە سەمونی توست
لەرۆژی دووەم:دوو كوپ شۆربا +یەك پارچە لە سەمونی توست
ڕۆژی سێیەم وڕۆژی پێنجەم هەمان خواردنەكانی ڕۆژی یەكەم بخورێت
ڕۆژی چوارەم و شەشەم هەمان خواردنەكانی ڕۆژی دووەم بخورێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق