دانیشتوانی گوندێكی به‌رازیل به‌ناوی "ئاراراس" دوچاری نه‌خۆشییه‌كی سه‌یر بون، پێستیان له‌به‌رده‌م خۆردا ده‌توێته‌وه.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی پسپۆڕان، ژماره‌یه‌ك خێزان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م گونده‌یان دروستكردوه كه هه‌مویان نه‌خۆشی پێستیان هه‌بوه به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌هۆی ژن‌و ژنخوازییه‌وه نه‌خۆشییه‌كه گوازراوه‌ته‌وه‌و هه‌مو دانیشتوانی گونده‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
"گوندێك كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌توێنه‌وه" ئه‌مه ناونیشانی هه‌واڵێكه كه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردوهتهوهو تێیدا ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی وایان لێده‌كات دوچاری لیكه‌وته‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه ببن شێوه‌ی ژیانیانه كه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رفه‌تی كاری تر له‌ناوچه‌كه‌دا ناچارن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر‌و دورودرێژ له به‌رده‌م تیشكی خۆدا كاربكه‌ن".
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ی به‌رازیلی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه روخساریان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر شێواوه وه‌ك ئه‌وه‌ی به چه‌كی كیمیاوی یان گازی ئه‌سید هێرشكرابێتهسهریان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، گوندی ئاراراسی به‌رازیل زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دوچاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی پێست بون كه پێی ده‌ڵێن نه‌خۆشی "وشكبونه‌وه‌ی ره‌نگی پێست" كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا په‌ره‌ده‌سه‌نێت تا ده‌بێته نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق